یاریگا –
مارکوس راشفۆرد هەنگاوێکی گەورەتری بڕی بۆ پەیوەندیکردن بە یانە نوێیەکەیەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یاریزانە ئینگلیزیەکە ئەمشەو پشکنینە پزیشکیەکانی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا ئەنجام داوە دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە.
🟣🔵 Marcus Rashford has completed medical tests as new Aston Villa player.
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 2, 2025
دوای بێهیوابوونی لە روبن ئامۆریم، زۆر یانە لە راشفۆرد هاتنەپێشەوە کە دیارترینیان بارسێلۆنابوو. بەڵام زۆری مووچەی هێرشبەرەکە یەکێکبوو لە لەمپەرەکانی گواستنەوەی.
هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئاستۆن ڤیلا بەخواستن مارکوس دەباتە ریزەکانی و لە بەرامبەرشدا 70%ی کۆی مووچەکەی دابین دەکات.
ئەوە و هەروەها لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی کە نرخەکەی بە 40 ملیۆن پاوەند دیاریکراوە. گواستنەوەکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو دەبێت.
🚨🟣🔵 Marcus Rashford to Aston Villa, here we go!
Agreement in place on loan deal with over 70% salary covered by Villa.
Buy option clause worth £40m also included in contract with potential three year and half deal to follow.
Medical booked today. pic.twitter.com/3z5EogHyPs
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 2, 2025