عێراقگرنگترین

سێ یاریزانی کورد بۆ جامی ئەفسانەکانی کەنداو بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران

Yariga App

یاریگا –

سێ یاریزانی کورد لەلایەن حەکیم شاکر بۆ جامی ئەفسانەکانی کەنداو بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران.

حەکیم شاکر راهێنەری هەڵبژاردەی ئەفسانەکانی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ جامی ئەفسانەکانی کەنداو راگەیاند، بانگهێشتی 39 یاریزانی کردووە کە سێ یاریزانی کورد (هاوار مەلا محەمەد، خالید موشیر، جاسم محەمەد حاجی) لە لیستەکەدا دەبینرێن.

سبەی دووشەممە یاریزانە بانگهێشتکراوەکان لە بەغدا بەشداریی کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەن، بۆ ئەوەی خۆیان بۆ جامی ئەفسانەکانی کەنداو ئامادە بکەن، کە دواتر حەکیم شاکر لیستەکەی بۆ 20 یاریزان کەم دەکاتەوە و ئەم مانگە لە کوێت نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەفسانەکانی عێراق دەکەن.

لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی هەڵبژارەی ئەفسانەکانی کەنداو: نور سەبری، محەمەد گاسد، عەلی موتەشر، حەیدەر عەبدولئەمیر، حەیدەر مەحمود، مەهدی کەریم، عەلی حسێن رەحیمە، حەیدەر عوبێد، یاسر رەعد، سەعد عەتیە، بەسم عەباس، سەعد عەبدولحەمید، ویسام زەکی، هاوار مەلا محەمەد، قوسەی مونیر، نەشئه‌ت ئەکرەم، ساڵح سدیر، کەرەر محەمەد، خه‌لدون ئیبراهیم، ​​حەبیب جەعفەر، و له‌یس حسێن، سامر سەعید، ئەوس ئیبراهیم، ​​جەستن میرام، رەزاق فەرحان، یونس مەحمود، مستەفا کەریم، حەیدەر سەباح، ئەحمەد موناجد، حەمادی ئەحمەد، خالد مشیر، جاسم محه‌مه‌د حاجی، ساماڵ سەعید، محەمەد عەلی کەریم، موئەیەد خالد، سەلام شاکر، هەیسەم کازم، ئەحمەد ئییاد، سەعد قەیس.

Back to top button