یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی هەفتەی 22ی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا میوانداری دێپۆرتێبۆ ئالاڤێس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری دێپۆرتێڤۆ ئالاڤێس بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 22ی لالیگا.
پڕۆفایلی یاری
بارسێلۆنا لە یاری رابردووی لالیگادا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤالێنسیای كرد بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی بردەوە.
لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 21 یاریی كردووە، لە 13 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ئالاڤێس لە 21 یاریدا پێنج یاریی براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و دە یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی 17ی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ دانی ئۆلمۆ، ئینیگۆ مارتینێز، تێر شتیگن و مارک بێرناڵ رووبەرووی ئالاڤێس دەبێتەوە.
لە بەرامبەرد ئالاڤێس بە بێ ئەنتۆنیۆ سیڤێرا، عەبدول عەبقەر وسیلڤا رووبەرووی بارسا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، ئاراوخۆ، بالدێ
كاسادۆ، پێدری
یامال، گاڤی، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئالاڤێس
ئۆونۆ
سانچێز، دیارا، مۆورینۆ، تێناگلیا
بێناڤیدێز، گیڤارا
كۆنچینی، گوریدی، رۆبلێس
گارسیا