ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ مارکوس راشفۆرد لەگەڵ یانە نوێیەکەی رێکدەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤێلا لە گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤێلا لە گواستنەوەی مارکوس راشفۆردی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد نزیکبووەتەوە و بەر لە داخرانی دەرگای مێرکاتۆی زستانە، ئەستێرە ئینگلیزەکە پەیوەندی بە ڤێلا دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، گرێبەستەکە بەشێوەی خواستن دەبێت لەگەڵ بژاردەی بەهەمیشەیی کردنی. ئاستۆن ڤێلا مووچەی یاریزانەکە دابین دەکات و بەگوێرەی ئاستیشی پاداشتی دارایی پێشکەش دەکات.

ئۆرنشتاین ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاستۆن ڤێلا لەسەر داوای ئۆنای ئیمری راهێنەری یانەکە تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە خستووەتەگەڕ، چونکە ئیمری بە یاریزانەکە سەرسامە و داوای گواستنەوەی کردووە.

مارکوس راشفۆرد ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا بوو. بەڵام دوێنێ یانە کاتالونییەکە یاریزانەکەی ئاگادارکردەوە بەهۆی نەبوونی توانای دارایی ناتوانن لەم زستانە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بەدواداچوون؛ یانەیەکی پرێمەرلیگ بەجیدی بۆ گواستنەوەی راشفۆرد هاتووەتە سەرهێڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button