بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ماڕادۆنا یانەی نەورۆزی بەجێهێشت و دەچێتە یانەیەکی بەغدا

Yariga App

یاریگا –

کلاودیۆ ماڕادۆنا بەفەرمی یانەی نەورۆزی بەجێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی قوە جەوییە دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، کلاودیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی نەورۆز ماڵئاوایی لە یانەکەی کردووە و مافی دەستبەرداربوونی لە یانەکەی سلێمانی وەرگرتووە، دەچێتە ریزەکانی یانەی قوە جەوییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کلاودیۆ ماڕادۆنا لەگەڵ یانەی قوە جەوییە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەیەی بەغداوە دەکات.

هێرشبەرە 30 ساڵانەکە لە دویاین یاریی نەورۆز بەرامبەر قاسم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە خولەکی 41 لە یاریگا هاتە دەرەوە، لەگەڵ قەحتانی جەسیر راهێنەری نەورۆز دەمەقاڵی کرد و راستەوخۆ چووە ژووری جلگۆڕین و یاریگای بەجێهێشت.

ماڕادۆنا لەم وەرزە بە درێسی نەورۆز لە 14 یاری گۆڵێک و 4 ئەسیستی کردووە و لە بۆرسەی یاریزانان نرخی 250 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button