بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرسەی یاریزانان؛ چی لەبارەی پێشبینییەکانی ئەمڕۆی مێرکاتۆ دەزانین؟

وردەکارییەکانی گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەزانیت

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا بە شێوازی جیاواز رووماڵی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکات و هەموو شتێک لە گۆشەی جیاوازەوە دەخاتەبەر دیدی وەرگران.

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هاوشێوەی بۆڕسە (بازاڕی داراییە)، بۆیە لە تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەرنجێکی زۆری لەسەر دادەندرێت. لەم بابەتەدا، پێشبینییەکانی ئەمڕۆی گواستنەوەی یاریزانان بە وردی و کورتی بڵاودەکرێتەوە.

  • ساڤێریۆ ستیچی دامیانی، سەرۆکی لێچی، بەرپەچی ئۆفەرەکانی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی پاتریک دۆرگو دەداتەوە و نایەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت.
  • لەلایەکی دیکەوە، مانچێستەر یونایتد کار لەسەر گواستنەوەی تیریک میشێل، بەرگریکاری کریستال پاڵاس و رەیان ئایات نووری، بەرگریکاری وۆڵڤز، نونۆ مێندێس، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان و میلۆس کێرکێز، بەرگریکاری بۆرنمس دەکات.
  • کەیسی مانەوەی مارکوس راشفۆرد لە مانچێستەر یونایتد تەواو ئاڵۆز بووە، پێشبینی جووڵەی بۆڕووسیا دۆرتموند و بارسێلۆنا دەکرێت.
  • مانچێستەر یونایتد و چێڵسی گفتوگۆیان لەبارەی گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکو بۆ ئۆڵدترافۆرد کردووە.
  • ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی بە پێکهاتەی ئێستای تیمەکەی دڵخۆشە، بەڵام دەستبەرداری گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ نەبووە.
  • ناپۆلی دەستبەرداری بژاردەی گواستنەوەی کەریم ئادیێمی، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند نەبووە، لە هەمان کاتدا کار بۆ گواستنەوەی گارناچۆش دەکات.
  • رێناتۆ ڤێیگا، بەرگریکاری چێڵسی لە تورینە و ئەمڕۆ بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز پەیوەندی بە یوڤێنتوس دەکات.
  • ئارسیناڵ، ئاستۆن ڤیلا و نۆتینگهام فۆڕێست چاویان لەسەر ماتیوس کونیا، هێرشبەری وۆڵڤزە و راهێنەری گورگەکان، ئامادەنییە دەستبەرداری ببێت.
  • لەوانەیە مانچێستەر سیتی بەرگریکارێکی دیکەش بگوازێتەوە، هەریەکە لە ئاندرێیا کامبیاسۆ، ئێدێرسن و دۆگلاس لویز لە لیستی خوازراوەکاندان.
  • مانچێستەر سیتی دەیەوێت بە خواستن جومعە با، بەرگریکاری لانس تاوەکو کۆتایی وەرز بگوازێتەوە.
  • یونای ئێمری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا گرنگیپێدانی تیمەکەی بە خوان فۆیس، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن پشتڕاستکردەوە.
  • ئانج پۆستێکۆگلو، راهێنەری تۆتنهام داوای گواستنەوەی هێرشبەرێکی کردووە، ناوی براین بڕۆبێری، هێرشبەری ئەیاکس لە سەرووی لیستەکەوە دێت.


بابەتەکانی پەیوەندیدار

چێڵسی کار لەسەر گواستنەوەی دوو ئەستێرە دەکات

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر یونایتد کێ دەگوازێتەوە؟

ئامۆریم بۆ راشفۆرد: گۆڵپارێزێکی 63 ساڵان لە تۆ ‘باشترە’

هانزی فلیک چارەنووسی ئانسو فاتی ئاشکرا دەکات

ڤۆڵفسبورگ بەرگریکارێکی پرێمەرلیگی گواستەوە

جۆزێ مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی نەسڕ دەگوازێتەوە

مۆرینیۆ پێداگری لەسەر گواستنەوەی ئانسو فاتی دەکات

سۆلشایەر داوای دوو ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکات

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نێیمار سازشێکی گەورە دەکات و بارسا بێدەنگە

بابەتی زیاتر

Back to top button