بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

جۆزێ مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی نەسڕ دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی نەسڕی سعوودی پەیوەندی بە فەنەرباچێ دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی فەنەرباچێی تورکی لەگەڵ ئاندێرسن تالیسکای بەڕازیلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەستێرە بەڕازیلییەکە پەیوەندی بە تیپەکەی جۆزێ مۆرینیۆ دەکات.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، رێککەوتنی نێوان هەردوو یانە کۆتایی هاتووە، وادەی پشکنینی پزیشکی و گەشتی یاریزانەکە بۆ تورکیا دیاریکراوە.

تالیسکا لە هاوینی 2021 بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ لە گوانژۆی چینییەوە پەیوەندی بە نەسڕ کردووە. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 104 یاریی بۆ یانەکە کردووە، 76 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی دروستکردووە.

فەنەرباچی لە مێرکاتۆی زستانە چالاکە، هەفتەی رابردووش گرێبەستی لەگەڵ میلان شکرینیاری سلۆڤاکی و  دیێگۆ کارلۆسی بەڕازیلی گواستەوە.

فەرمی؛ جۆزێ مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی ناوداری گواستەوە

فەرمی؛ جۆزێ مۆرینیۆ یاریزانێکی دیکەی ناوداری گواستەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button