ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەدات

وێستهام لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوو

Yariga App

یاریگا –

نەسڕ بە جیدی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیاری پرێمەرلیگ هاتووەتە سەرهێڵ.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، نەسڕ ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە جۆن دوران، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا دەکات، ئەمەش دوای رەتکردنەوەی، ئۆفەرێکی فەرمی وێستهام یونایتد، بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە.

دوران تەمەن 21 ساڵان، یەکێکە لە دیارترین هێرشبەرانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، بەڵام بۆ دەستبەرداربوونی لە تواناکانی، ئاستۆن ڤیلا بڕی 80 ملیۆن پاوەندی دەستنیشانکردووە.

ئاستۆن ڤیلا لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی باشترین پلە دەکات، بۆیە دەستبەرداربوون لە دوران، کارێکی ئەستەمە.

لە ماوەی رابردوودا، ڤیلا ئۆفەرێکی فەرمی وێستهامی بەبڕی 57 ملیۆن پاوەند، بۆ گواستنەوەی دوران رەتکردەوە.

دوران بەمدواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاستۆن تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 نوێکردەوە و چوونە دەرەوەی ئەگەرێکی لاوازە.

دوران تەنیا لە چوار یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ سەرەکی بووە، بەڵام 12 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button