ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێسته‌ر سیتی چۆن ده‌گاته‌ پاشكۆی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ؟

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لەم وه‌زره‌ی چامپیۆنزلیگ له‌ دۆخێكی خراپ دایه‌ و له‌لێواری دەرچوونه‌، ئه‌مه‌ش  دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ ئه‌نجامی (4-2) به‌ پاریس سانجێرمان دۆرا.

چامپیۆنزلیگ له‌ وه‌شانه‌ نوێیه‌كه‌ی 36 یانه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌و تیپانه‌ی هه‌شت پله‌ی یه‌كه‌می ریزیه‌ندی راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ قۆناخی 16 و ئه‌و تیپانه‌ی لە پلەی نۆیەمەوە تاوه‌كو پله‌ی 24، به‌شداری له‌ پله‌ی ئۆف ده‌كه‌ن و له‌ 25 بۆ 36 له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ده‌رده‌چن و سیتی دۆخی خراپه‌ به‌م شێوازه‌ ناتوانێت بگاته‌ قۆناخی داهاتوو.


دۆخی  مانچێسته‌ر چۆنه‌؟

تیپەکەی پیپ گواردیۆلا لە پلەی بیست و پێنجەمی ریزبەندی چامپیۆنزلیگه‌، ئه‌م پله‌یه‌ تیپه‌كه‌ ناگه‌یه‌نێته‌ قۆناخی پله‌ی ئۆف و ته‌نها یه‌ك یاریش ماوه، یارییه‌كه‌شی به‌رامبه‌ر كله‌ب برۆجه‌ له‌ سێشه‌مه‌ی داهاتوو له‌ یاریگای ئیتحاد رووبه‌رووی تیپه‌ به‌لجیكیه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ ته‌نها بردنه‌وه‌ تیپه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ قۆناخی داهاتوو.


مان سیتی چی پێویستە بۆ ئه‌وه‌ی سەرکەوێت بۆ قۆناخی داهاتوو؟

بە کورتی، سیتی دەبێت هەفتەی داهاتوو لە یانەی كله‌ب بروج بباتەوە بۆ ئەوەی بگاته‌ پاشكۆی قۆناخی 16، ئێستا مان سیتی خاوه‌نی هه‌شت خاڵه‌ و كله‌ب بروج خاوه‌نی 11 خاڵه‌، له‌ كاتی بردنه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ژماره‌ی خاڵه‌كانیان هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه‌ به‌ جیاوازی گۆڵ سیتی ده‌گاته‌ قۆناخی داهاتوو، هه‌ر ئه‌نجامێكی دیكه‌ به‌رامبه‌ربوون یان دۆران، سیتی ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button