یاریگا –
ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە دەكات.
لە چەند رۆژی رابردوودا هالاند گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتیزن بۆ ماوەی نۆ ساڵ و نیو و تاوەكو ساڵی 2034 نوێكردەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنس میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر پاریس رۆژنامەنووسێک پرسیار لە هالاند دەكات:
هەرچەند لە سیتی دڵخۆش بیت و خۆشت باستکرد کە زۆر دڵخۆشی
چەندین یاریزانی گەورە خەونی گەورەیان بۆ یارییکردن بۆ ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەیە، روونە درێژخایەنی گرێبەستەکەت، رێگە بەمە نادات، بەڵام ئایا ئەمە شتێکی وەکو پەیوەندیکردنی لویس هامڵتن بە فێراریی نییە؟ ئەمجۆرە گواستنەوەیە لە نێوکارەچاوەڕوانکراوەکاندا نەبووئایا بە دۆخەکەت رازیت؟
لە وەڵامدا هالاند گوتی:
گرێبەستێکم بۆ ماوەی 9 ساڵ و نیو واژۆکردووە، چاوەڕێی چیت پێبڵێم، بەدڵنیاییەوە دڵخۆشم بەمە هەروەکو باسمکرد، بە بژاردەکەم زۆر دڵخۆشم بەپەرۆشم تاوەکو چەندین ساڵی دیکەش لە مانچێستەر بم.