یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ خەونی منداڵێک بەدیدەهێنێت، کە بەدەست نەخۆشییەکی کوشندە دەناڵێنێت.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لۆرێنزۆ منداڵێکی فەڕەنسییە و هاندەری سەرسەختی کیلیان ئێمباپێیە، ئەو منداڵە بەدەست نەخۆشییەکی کوشندە دەناڵێنێت و تەندروستی باش نییە.
دوای ئەوەی لۆرێنزۆ لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە کیلیان ئێمباپێ دەکات و پێی دەڵێت خەونی ئەوەیە لە نزیکەوە چاوی پێی بکەوێت، ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەدەم داوای منداڵەکە دەچێت.
لە یاریی نێوان ریال مەدرید و لاس پاڵماس کیلیان لۆرێنزۆی بانگهێشتی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کردووە، جیا لە تەماشاکردنی یاریی یاریزان و یانەی خەونەکانی، سەرجەم یاریزانەکانی ریال مەدرید لەگەڵ لۆرێنزۆ وێنەی یادگاریان گرتووە و واژۆیان بۆی کردووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ئێمباپێ بڕیاریداوە سەرجەم تێچووەکانی نەخۆشی لۆرێنزۆ لەئەستۆ بگرێت و هەموو کارێک بۆ یارمەتیدانی دەکات.
لۆرێنزۆ کوڕێکی تایبەتە، لە ژیاندا شتی زۆر گرنگتر لە تۆپی پێ هەیە. دەمەوێت سوپاسی ریال مەدرید و یاریزانەکان بکەم کە ئەم دەرفەتەیان پێدام لۆرێنزۆ بهێنمە سانتیاگۆ و چاوی بە هەمووان بکەوێت. هەم لۆرێنزۆ و هەم منیش بەم دیدارە زۆر دڵخۆشبووین.