ئیلیەت داهاتووی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلاییکردەوە
''دەبێ لە دۆخەکە تێبگەم''
یاریگا –
هارڤێی ئیلیەت، چارەنووسی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلاییکردەوە.
لە ماوەی رابردوودا، دەنگۆکانی چوونە دەرەوەی ئیلیەت لە ئانفیڵد زیادببوون، ئەمەش بەهۆی کەمی بەشدارییەکانی لە ژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆت، راهێنەری رێدز.
ئیلیەت، گۆڵی بردنەوەی لە یاریی رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر لیل لە چامپیۆنزلیگ کرد، بەمەش لیڤەرپوول ژمارەی بردنەوەکانی بۆ حەوت بردنەوەی لەسەریەک لە چامپیۆنزلیگ بەرزکردەوە.
ئیلیەتی تەمەن 21 ساڵان، بە شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی، وەڵامی تەواوی دەنگۆکانی دایەوە و لە دوای یارییەکە بە ئەمازۆن پڕایمی راگەیاند
با راستگۆ بم لەگەڵتان، شتەکە زۆر روونە و ئێرە جێناهێڵم. ئەمە یانەی منە، هاندەرێکی گەورەی لیڤەرپوولم و ئێستا لەم وەرزەدا لە پێگەیەکی زۆر باشداین.
زیادبوونی دەنگۆکان لە مانگی یەنایەر، شتێکی ئاساییە. هاوڕێکانم پەیامیان بۆ ناردم و پرسیاری داهاتوویان لێدەکردم، بەڵام شتەکە زۆر روونە. قسەم لەگەڵ راهێنەر کردووە و شتێکی ئاساییە لە دۆخەکە تێبگەم. ئێستا پێشەنگی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگین. ئێستا بچم قسە لەسەر خۆم بکەم و بڵێم بۆچی سەرەکی نیم، بەڕاستی شتێکی بێمانایە.
ئیلیەت بەرهەمی ئەکادیمیای کوینز پارک رەینجەرزە، دواتر لە ساڵی 2018 پەیوەندی بە فولهامەوە کرد، دوای ساڵێک بووە یاریزانی لیڤەرپوول. لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن یاریی بۆ بلاکبێرن رۆڤەرز کردووە.
هارڤی لەکۆی 82 یاریدا، چوار گۆڵی بۆ لیڤەرپوول کردووە.