پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V لیل؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی چامپیۆنزلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیلی فەڕەنسی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری لیل دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری
لیڤەرپوولە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا بە بەهێزی دەستیانپێكردووە و پاڵێوراوێكی سەرەكی بردنەوەی نازناوەكانە.
رێدز لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا شەش یاریی كردووە و لە سەرجەمیاندا براوە بووە، بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ دێت و بلیتی قۆناخی شازدەی پاڵەوانیەتیەكەیان وەرگرتووە.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 21 هەفتەی پرێمەرلیگ توانیویانە 15 یاریی ببەنەوە و 5 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.
بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.
لە بەرامبەردا لیل لە شەش یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە چوار یاریی براوە بووە یارییەك دۆڕاوە و یاڕییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی سیازدە خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
تیمەكەی سڵۆت بە بێ دیێۆگۆ جۆتا و جۆ گۆمێز رووبەرووی لیل دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا لیل بە بێ ئیدۆن ژیرگۆڤا، ئیتان ئێمباپێ، نەبیل بن تاڵب، تیاگۆ سانتۆس و ساموێڵ ئومتیتی بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
كوانسا، رۆبێرتسن، ڤان دایك، برادلی
ئیندۆ، جۆنس
سەڵاح، ئیلیەت، چیێزا
نونێز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیل
چیڤالیێر
ئیسماعیلی، ریبیێرۆ، دیاكیێتێ، مونیێر
ئاندرێ گۆمێس، بێنیامین ئاندرێ
باكەر، كابێلا، هارالدسن
دەیڤد