راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ محەمەد جەوهەر باشترین یاریزانی گەڕی پازدەمی خولی نایابی کوردستان بوو

لە یاریی بەرامبەر رانیە گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد

Yariga App

یاریگا –

محەمەد جەوهەر ناوەڕاستکاری پێشمەرگەی هەولێر باشترین یاریزانی گەڕی پازدەمی خولی نایابی کوردستان بوو، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.

محەمەد جەوهەر (24 ساڵان) لە یاریی بەرامبەر رانیە لە خولەکی 62 گۆڵێکی کرد و لە خولەکی 74 ئەسیستی بۆ چالاک سەرکەوت کرد، کە پێشمەرگەی هەولێر 3-2 بردنەوەی بەدەستهێنا و لە پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی بە قۆناخی یەکەمی خولەکە هێنا و بووە خاوەنی 26 خاڵ.

محەمەد جەوهەر لە لە لاوانی پێشمەرگەی هەولێر پێگەیشتووە و هاوینی رابردوو بۆ تیپی یەکەم سەرخرا، لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی بۆ یانەکەی پیرمام کردووە و 4 کارتی زەردیشی بەڕوودا بەرزکراوەتەوە.

ئامارەکانی محەمەد جەوهەر لە یاریی بەرامبەر رانیە
ئامارەکانی محەمەد جەوهەر لە یاریی بەرامبەر رانیە

قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات و شێروانە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ بووە پاڵەوانی زستانەی خولەکە، پێشمەرگەی هەولێر بە 26 خاڵ و رزگاری بە 25 خاڵ پلەی دووەم و سێیەمیان گرتووە، زاخۆ بە 24 خاڵ چوارەمە و ئاکرێش یارییەکی دواخراوی بەرامبەر هەولێر ماوە و لە پلەی پێنجەم خاوەنی 22 خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button