بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر بەرگریکارێکی نەورۆز دەگوازێتەوە ریزەکانی

دەبێتە یەکەمین گرێبەستی زستانەی یانەکەی قەڵاومنارە

Yariga App

یاریگا –

عەباس یاسین بەرگریکاری نەورۆز پەیوەندی بە ریزەکانی هەولێر دەکات و لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە گەیشتووەتە رێککەوتن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی هەولێر لەگەڵ عەباس یاسین بەرگریکاری یانەی نەورۆز گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو بەرگریکارە عێراقییە پەیوەندی بە ریزەکانی هەولێرەوە دەکات و دەبێتە یەکەمین گرێبەستی ئەم زستانەی زەردپۆشەکان.

عەباس یاسین (26 ساڵان) لە سوید لەدایکبووە و بە رەسەن عێراقییە، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەورۆز کرد، کە پێشتر ساڵی 2022 بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە و خاوەنی یارییەکی نێودەوڵەتییە.

عەباس لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و ساڵی 2022 لە ریزی یانەی دالکورد یاریی کردووە، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق 10 یاریی بە درێسی نەورۆز کردووە و گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە، کە لە یاریی بەرامبەر حدوود گۆڵەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button