دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا و ئارسیناڵ ململانێ لەسەر هێرشبەرێکی ‘سوپەر’ دەکەن
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
ئارسیناڵ سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەک، یۆکێرێش هەمووانی تاساندووە و ئەیسی میلانیش یاریزانە دڵخوازەکەی دەگوازێتەوە…
ئارسیناڵ بڕی 70 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ تەرخان دەکات، ئێستا گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی بە خواستن دەکەن – سەن
بارسێلۆناش گەرنگی بە شێشکۆ داوە، بەڵام دەبێ تاوەکو هاوینی داهاتوو چاوەڕێ بکات – میرەر
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، راوێژکاری باڵای خاوەنانی میلان گواستنەوەی کایڵ وۆڵکەر پشتڕاستدەکاتەوە – دەیلی مەیڵ
کریستیانۆ جینتۆلی، بەڕێوەبەری وەرزشی یوڤێنتوس رایدەگەیەنێت، مانچێستەر سیتی هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئاندرێیا کامبیاسۆ پێشکەش نەکردووە – دازن
نونۆ مێندێس، بەرگریکاری باڵی چەپی پۆرتوگالی ناوی بە مانچێستەر یونایتد بەستراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت تاوەکو هاوینی داهاتوو لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە – لیکیپ
پێدەچێت تیرێڵ مالاسیا، بەخواستن تاوەکو کۆتایی وەرز مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت – ڤۆتبۆڵ ئینتەرناسیۆناڵ
وێستهام یونایتد و بۆرنمس لە سەرووی گرنگیپێدەران بە تواناکانی ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتنەوە دێن – ئێکسپرێس
جێنوا بە زارەکی لەگەڵ ماکسوێڵ کۆرنێت، هێرشبەری ساوسامتن کە بە خواستن یاریی بۆ وێستهام تونایتدە دەکات، گەیشتووەتە رێککەوتن – فابریزیۆ رۆمانۆ
لەوانەیە دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونا، دەستبەرداری یێرێمای هێرناندێز ببێت، چێڵسی ئامادەیە 17 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرج بکات – کۆت ئۆفساید
ئارسیناڵ، چێڵسی و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی عوسمانێ دیۆماندێ، بەرگریکاری سپۆڕتینگ لیسبۆن دەکەن – کۆت ئۆفساید