یاریگا –
ئەمڕۆ شەممە لە هەفتەیەكی نوێی لالیگا خێتافی میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان خێتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 20ی لالیگا.
پڕۆفایلی یاری
بارسێلۆنا لە چەند رۆژی رابردوودا توانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ریال مەدریدیان بردەوە.
هەروەها توانیان بە بردنەوە لە ریال بێتیس خۆیان بگەیەننە قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا.
لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 19 یاریی كردووە، لە 12 یاریی براوە بووە، دوو یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا خێتافی19 یاریی كردووە چوار یاریی بردووەتەوە وحەوت یاریی یەكسان بووە و هەشت یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی پازدەی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
خێتافی بە بێ ئالان نیۆم و سانتیاگۆ پێرێز رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
لەبەرمبەردا هانزی فلیک بە بێ ئینیگۆ مارتینێز، تێر شتیگن، مارك بێرناڵ رووبەرووی خێتافی دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی خێتافی
سۆریا
ئیگلاسیاس، دوارتی، ئالدێرتی، داكۆنام
ئالێنا، مێلا، ئارامباری، ئوچی، كۆبا
مایۆرال
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
پێنا
كۆندێ، كۆبارسی، ئاراوخۆ، بالدێ
كاسادۆ، پێدری
یامال، گاڤی، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی