یاریگا –
ئەمڕۆ تیمە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت لە یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگدا رووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان برێنتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگە.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 20 هەفتە توانیویانە 14 یاریی ببەنەوە و 5 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.
بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد لە 21 یاریی هەشت یاریی بردووەتەوە وچوار یاریی یەكسان بووە و نۆ یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی یازدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
تۆماس فرانك بە بێ پینۆك، ئایەر، تریڤێت، تیاگۆ، هیكی، دا سێلڤا و گۆستاڤۆ نونێس رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لیڤەرپوول بە بێ جۆ گۆمێز رووبەرووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی برێنتفۆرد
فلێكن
رۆیەرسێلڤ، دێن بێرگ، كۆلێنس، هێنری
نۆرگارد، یانلێت، جینسن
ئێمبویمۆ، ویسا، شەید
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، سیمیكاس
گراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، گاكپۆ
دیاز