ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی نوێکرانەوەی گرێبەستی ئاراوخۆ ئاشکرا دەکرێت

"ئەمڕۆ کۆبوونەتەوە"

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا گەیشتووەیە لێواری نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆناڵد ئاراوخۆ.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت، تۆنی خوانمارتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دیکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئاراوخۆ کۆبووەتەوە، گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکەنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، دیکۆ و نوێنەرانی ئاراوخۆ یەک کۆبوونەوەی دیکە دەکەن و کۆتایی بە وردەکارییەکانی گرێبەستەکە دەهێنن و پاشان یاریزانەکە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکە دەکات.

خوان مارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکە زۆر ناخایەنێت یانە کاتالۆنییەکە هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە ئوروگواییەکە رادەگەیەنێت.

ئاراوخۆ نزیکبوو لەم زستانە پەیوەندی بە یوڤێنتوسی ئیتاڵی بکات. بەڵام بارسێلۆنا رێگری لە رۆیشتنیکرد و دوای هەوڵێکی زۆر بە مانەوە رازییانکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button