گۆڵپارێزە ژاپۆنیەکە ئامانجی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگە
یاریگا –
سەرەڕای خراپی ئاستی یانەکەی لەم وەرزەی سێریائەی، زیۆن سوزوکی گۆڵپارێزی پارما بووەتە ئامانجی یانەیەکی گەورەی خولی ئینگلیزی.
لە دوای 20 هەفتە لە یارییەکانی خولی ئیتاڵی کە لە 19 یارییاندا ئەو گۆڵپارێزە ژاپۆنیە بەشداریکردووە، یانەی پارما لە ناوچەی دابەزین دەبینرێت. بە تەنها 19 خاڵەوە لە پلەی 17 دەبینرێ. لەو یارییانەی تێیدا بەشداربووە، سوزوکی 30 جار تۆڕی گۆڵەکەی هەژێنراوە.
لەگەڵ ئەو ئامارانەشدا، یانەی مانچێستەر یونایتد درکی بە تواناکانی ناوبراو کردووە و لەنێو یانە رکابەرەکانی دیەکەیە بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی talkSPORT، مان یونایتد بۆ بەهێزترکردنی خانەی گۆڵەکەی بیر لە گواستنەوەی زیۆن دەکاتەوە کە ئێستا نرخی ئەو گۆڵچیە خۆی دەدات لە 40 ملیۆن پاوەند.
لە ماوەی رابردوودا سەرچاوەکان لە ئینگلتەراوە بڵاویانکردەوە کە روبن ئامۆریم بە ئاسیی هەردوو گۆڵپارێزی ئێستای یانەکەی؛ ئاندرێ ئونانا و ئاڵتای بایندیر رازیی نییە و داوای لە کارگێڕی یانەکە گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە. کۆتایی مانگی رابردووش بوو مان یونایتد تۆنی کۆتنی ئەندامی دێرینی یانەکە و دۆزرەوەی گۆڵپارێزیان دوورخستەوە.
ئەندامێکی دێرین و پڕخەزمەتی مانچێستەر یونایتد دووردەخرێتەوە – Yariga