ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بە بارسێلۆنا دەکات

"چارەسەر دەدۆزینەوە"

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس خۆی بەدەستەوەنادات و ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بە بارسێلۆنا دەکات.

رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا، جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ، یوڤێنتوس ئۆفەرێک بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە بارسێلۆنا دەکات.

یانە کاتالۆنیەکە نایەوێت دەستبەرداری بەرگریکارە ئوروگواییەکەی ببێت، بەڵام یاریزانەکە یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە دەیەوێت ماڵئاوایی بکات و ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا لەوبارەیەوە دەڵێت؛

دەمانەوێت پارێزگاری لە یاریزانەکانی ئێستامان بکەین، ئاراوخۆ گرێبەستی لەهەڵمان هەیە و دەمانەوێت بمێنێتەوە. پەیوەندییەکی زۆر باش و پتەومان لەگەڵی هەیە و لەوبڕوایەدام چارەسەرێک دەدۆزینەوە.

ئانتۆنیۆ سیلڤای پۆرتوگالی و بەرگریکاری لاوی بێنفیکا یەکێکی دیکە لە ئەمانجەکانی بیانکۆنێرییە، بەڵام یانە پۆرتوگالییەکە یوڤێی ئاگادارکردووەتەوە دەستبەرداری سیلڤا نابن.

بەو هۆیە ئێستا ئاراوخۆ وەک تاکە ئامانجی یانە ئیتاڵییەکە ماوەتەوە و خانمە پیرەکە لەم زستانە هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدات.

ئێستا؛ بارسێلۆنا وەڵامی یەکەم ئۆفەری یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی ئاراوخۆ دەداتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button