ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

ئەفسانەیەکی بەڕازیل؛ تەنیا نێیمار دەتوانێت مۆندیال بۆ بەڕازیل بەدەستبهێنێت

"نێیمار کلیلەکەیە"

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەیەکی هەڵبژاردەی بەڕازیل لەوبڕوایەدایە تەنیا لە رێگەی نێیمار بەرازیل دەتوانێت ببێتە پاڵەوانی مۆندیال.

رۆماریۆ دی سۆزای بەڕازیلی لە نوێترین لێدوانی لە پۆدکاستی چاڕلا روونیکردووەتەوە، نێیمار دا سیلڤا کلیلی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بەڕازیلە و ئەگەر بیانەوێت نازناوی جامی جیهانی 2026 بەدەستبهێنن ئەوا دەبێت پشت بە نێیمار ببەستن.

بەڕازیل تەنیا لەگەڵ نێیمار هەلی بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2026ـی هەیە. لە مۆندیالی 1962 بەڕازیل یاریی بۆ گارینچا کرد، لە 1970 یاریی بۆ پێلێ کرد، لە 1994 یاریی بۆ رۆماریۆ کرد و لە 2002 یاریی بۆ رۆناڵدۆ کرد. ئەگەر لە مۆندیالی 2026 یاریی بۆ نێیمار نەکەن نازناوەکە بەرزناکەنەوە.

رۆماریۆ بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە 71 یاریی بەشداری 69 گۆڵی کردووە. 55 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵیشی دروستکردووە.

ئەفسانەکەی سامبا ئەستێرەی درەوشاوەی مۆندیالی 1994 بوو، لە 7 یاریی 5 گۆڵی کرد و بۆ چوارەم جار لە مێژوودا نازناوەکەی بۆ بەڕازیل بەدەستهێنا.

بەڕازیل تاکە هەڵبژاردەیە پێنج جار جامی جیهانی بەدەستهێناوە، بەڵام 23 ساڵە هەڵبژاردەکە لە نازناوەکە بێبەشە و نەیتوانیووە بگاتە یاریی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button