ئیسپانیاگرنگترین

پێکانی ئینیگۆ مارتینێز وادەکات ئاراوخۆ لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە؟ زانیاریی نوێی بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی ئینیگۆ مارتینێزی بەفەرمی راگەیاند دوای ئەوەی لە یاریی کلاسیلۆی جامی سوپەر بەناجاری هەر لە گێمی یەکەم گۆڕانکاریپێکرا.

بارسێلۆنا پێکانی یاریزانێکی راگەیاند – Yariga

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بارسا، یاریزانە ئیسپانییەکە بۆ 4 هەفتە دووردەکەوێتەوە. بەوەش جگە لە دۆخی ئینیگۆ، هاندەرانی بلاوگرانا بیریان بۆ لای پێویستیی هێشتنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ رۆیشت کە چەند رۆژێکە دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی یوڤێنتۆسەوە پەرەیسەندووە.

بەڵام تۆڕی هەواڵی رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەو کە دوورکەوتنەوەی مارتینێز هیچ لە بیرکردنەوەی ئاراوخۆ ناگۆڕێت و لەسەر ئەو نیازەی بەردەوام دەبێت کە بچێتە دەرەوە.

سەرچاوەکە بە جەختکردنەوەیەکی زۆرەوە ئاشکرایشی کردووە کە تەنانەت بە گەڕانەوەی بەرگریکارە ئۆروگوایەکە بۆ پێگەی سەرەکیی لەدوای دوورکەوتنەوەی ئینیگۆ، هیچ لە هەڵوێستی رۆناڵد ناگۆڕێت و چوونەدەرەوەی دەوێ وەک لە مانەوە لە بارسا.

رێلێڤۆ نووسیوشیەتی ئاراوخۆ سووربوونی رۆشتنیشی بە کارگێڕی یانەکە راگەیاندووە کە دەیەوێ هەر لەم گواستنەوەی زستانەدا دەیەوێ بڕوات.

هەرچەندە ئەمڕۆ لە میانی لێدوانێکیدا خوان لاپۆرتا جەختی لە پێویستی مانەوەی ئاراوخۆ کرد وەک یاریزانێکی گرنگ بۆ یانەکە، بەڵام ددانی بەو راستیەشدانا کە ئەو یاریزانە نیازی رۆشتنی بە بەڕێوبەرانی وەرزشی راگەیاندووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button