یانەیەكی گەورەی ئەوروپا كایڵ وۆڵكەری دەوێت
یاریگا –
كایڵ وۆڵكەر، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی هەمان وڵات داوای رۆیشتنی لە ریزەكانی یانەكەی كردووە.
وۆڵكەر لە هاوینی ساڵی 2017 بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی تۆتنهامەوە پەیوەندی نە مانچێستەر سیتیەوە كرد.
گرێبەستەكەی وۆڵكەر لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی رووبەڕووی ساڵفۆرد سیتی بووەوە و یارییەكەشی بە هەشت گۆلی بێ وەڵام لێبردەوە.
BREAKING: Pep Guardiola confirms Kyle Walker has asked to leave Man City and “explore options abroad” 🚨🔵pic.twitter.com/uAh7exS9ov
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) January 11, 2025
لە دوای یارییەكە پێپ گوتی:
دوو رۆژ پێش ئێستا وۆڵكەر پرسیاری لەبارەی بژاردەکانی یاریکردنی لە دەرەوەی ئینگلتەرا کرد تا لە دەرەوەی بە یەکجاریی کۆتایی بە کاروانی پیشەگەرێتی بهێنێ.
ئەوەی ئێستا یاریزانەكە لە بیریدایە یاریکردنە لە وڵاتێکیتر لەبەر زۆر هۆکار.
بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی كایڵ وۆلكەر لەسەر هێڵە، بەتایبەت دوای لێدوانەكانی پێپ گواردیۆلا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی میلان دڵنیان لە تەواوكردنی گرێبەستەكە، ئامانجیش ئەوەیە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا رێككەوتنی تەواو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بكەن.
وۆڵكەر لەم وەرزەدا بەشداری لە 18 یاریی كردووە و هیچ گۆڵ و ئەسیستێكی نەكردووە.