ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ کڤاراتسخێلیا لەبارەی چارەنووسی خۆی لە ناپۆلی بڕیاری کۆتایی دا

Yariga App

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ کۆنتی یەکلایکردەوە، کڤاراتسخێلیا داوای کردووە رێگای پێبدرێت لە ناپۆلی بڕوات.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەبارەی داهاتووی خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی داهاتوویان لە سێریا ئەی دەڵێت :’کڤاراتسخێلیا داوای کردووە رێگای پێبدرێت لە ناپۆلی بڕوات، من قسەم لەگەڵ کڤارا کرد و ئەو پێی گوتم دەیەوێت لە ناپۆلی بڕوات، من زۆر بێ ئومێدم، ماوەی شەش مانگە هەوڵ دەدەم پێی پیشان بدەم کە چەند کارێکی گرنگ هەن دەتوانین بەیەکەوە بیانکەین، بەڵام ئەو بێ هیوای کردم، یاریزانێکی گرنگ لەدەست دەدەین’.

کۆنتی گوتیشی :’ئەگەر کڤارا بیەوێت لە ناپۆلی بمێنێتەوە ئەوا من دەمەوێت، بەڵام ئەو بڕیاریداوە دەست بە قۆناخێکی نوێ بکات، ئێستا یانەکەمان و بەڕێوەبەری کارەکانی خەریکی گفتوگۆن بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە’.

پێشتر جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرای کردبوو، پاریس سانجێرمان دەیەوێت یاریزانە 23 ساڵانەکە لە ناپۆلی ئیتاڵییەوە بگوازێتەوە ریزەکانی و هەفتەی داهاتوو کڤارا بەرامبەر 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی پاریس سانجێرمان.

سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، هەردوو یانە دەیانەوێت لەم هەفتەیە گرێبەستی کڤاراتسخێلیا یەکلابکەنەوە، کڤارا بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو درێسی پاریس سانجێرمان دەپۆشێت و ناپۆلی نایەوێت میلان سکرینیار بەشێک بێت لە گرێبەستەکە.

کڤاراتسخێلیا هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی کۆتایی دێت و لەوەتەی هاوینی 2022 درێسی ناپۆلی دەپۆشێت، کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ئەو یاریزانە جۆرجییە 85 ملیۆن یۆرۆیە.

ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ پێشەنگی سێریا ئەی کردووە و سێ خاڵ لەپێشەوەی ئاتاڵانتا دێت کە یارییەکی لە ناپۆلی کەمتری کردووە و سبەی لە گەڕی بیستەمی سێریا ئەی میوانداریی هێلاس ڤیرۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button