سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ پاڤێل نێدڤید پۆستێکی گرنگی لە سعودیە وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

پاڤێل نێدڤیدیش ئەزموونەکەی لە تۆپی پێ گواستەوە بۆ خولی سعودیە.

ماوەی چەند رۆژێک بوو دەنگۆ گەرمبوو ئەفسانە چیکیکە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی شەبابی سعودی وەربگرێت. تۆزێک پێش ئێستا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی رێککەوتنەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە، شەباب دەنگۆیەکانی کرد بە ڕاستی و ئەو ئەرکەیان بە نێدڤیدی سپارد.

نێدڤید کە لە کاروانی وەرزشیدا وەک ئەفسانەیەکی یوڤێنتوس دەبینرێت. ناوبراو لەو یانەیە وەک بەڕێوەبەری وەرزشیش کاری کردووە تا ساڵی 2022 بەیەکجاریی جیابووەوە.

لەم ئەرکە نوێیەیدا دەچێتە پاڵ فاتیح تێریمی تورکی کە ئەمیان وەک را‌هێنەر کاردەکات.

شەباب ئەم وەرزە لە 13 یاریی ئەم وەرزەی خولی سعودی خاوەنی 23 خاڵن و لە پلەی 6ی ریزبەندیەکە دەبینرێن. چاوەڕواندەکرێ بە دەستنیشانکردنی نێدڤید بچنە نێو گواستنەوەی یاریزانی ئاستبەرزەوە هاوشێوەی یانەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، بەتایبەت هیلال، نەسڕ و ئیتیحاد.

بابەتی زیاتر

Back to top button