کوردستان
فەرحان شکور گرێبەستی دوو یانەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی رەتکردەوە
یاریگا –
فەرحان شکور هێرشبەری دەربەندیخان گرێبەستی دوو یانەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی رەتکردەوە.
بە پێی زانیاریەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، فەرحان شکور ئەستێرە و هێرشبەری ئەم وەرزەی دەربەندیخان گرێبەستی دوو یانەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی رەتکردۆتەوە، هەر یەک لە یانەکانی نەفتی میسان و حدود گرێبەستیان پێشکەشی هێرشبەره کوردەکە کردووە، بەڵام فەرحان رەتیکردۆتەوە یارییان بۆ بکات و بە هۆی ئەو بەڵێنەی بە سەرۆکی یانەی دەربەندیخانی داوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ تیپەکە.
فەرحان تا ئێستا ئاستێکی نایاب لەگەڵ دەربەندیخان پێشکەش دەکات و بە 13 گۆڵ گۆڵکاری خولی نایابی کوردستانە، وەرزی رابردوو لە یانەی گازی باکوورەوە پەیوەندی بە دەربەندیخانەوە کرد.