فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی 2026

ئەمڕۆ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بڕیارێکی گرنگ رادەگەیەنێت

"دوای چواردە ساڵ هەموو شتێک کۆتایی دێت"

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا وازهێنانی لە پۆستەکەی رادەگەیەنێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دیدێ دیشام لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی TF1ـی فەرەنسی بڕیاری وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەرەنسییەکە، دیشام دوای یارییەکانی جامی جیهانی 2026 دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان دەکێشێتەوە. راهێنەرەکە چەند مانگێکە بڕیارەکەی داوە بەڵام چاوەڕوانی کاتێکی گونجاوی کردووە تاوەکو رایبگەیەنێت.

راهێنەرە تەمەن 56 ساڵانییەکە لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بڕیاریداوە ئەنجامی هەڵبژاردەکەی لە جامی جیهانی ئەمریکا هەرچۆن بێت گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و لەدوای مۆندیالی داهاتوو بە یەکجاری ماڵئاوایی لە فەرەنسا دەکات.

دیشام 13 ساڵە راهێنەری فەرەنسایە، هاوینی 2012 لە شوێنی لۆران بلان پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەرگرت و لەوکاتەوە لە پۆستەکەی ماوەتەوە.

لەگەڵ فەرەنسا لە 166 یاریی خاوەنی 106 بردنەوەیە، 31 یاریی یەکسانبووە و 29 یارییش تووشی شکست بووە.

نازناوی جامی جیهانی 2018 و نەیشنزلیگی 2020/2021ـی بۆ کەڵەشێرەکان بەدەستهێناوە. لە جامی جیهانی 2022ـی قەتەریش هەڵبژاردەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button