گرنگترین
بەپەلە: هەواڵی نوێ سەبارەت بە داهاتووی کریستیانۆ ئاشکرا کرا
یاریگا-
لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی کۆتایی دێت و هەواڵی تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆتە باسی گەرمی رۆژنامەکان.
برۆنۆ ئەندرادی رۆژنامەنوسی باوەڕپێکراوی پۆرتوگالی لە هەژماری خۆی لە ئێکس ئەوەی ئاشکراکرد. کریستیانۆ نیازی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی نیە لەگەڵ یانەی نەسڕ، ئەگەری رۆشتنی زۆر زیاترە لە مانەوەی لەو یانەیە.
هەمان رۆژنامەنوس باس لەوە دەکات هۆکاری تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەی بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە پارەوە نیە، بەڵکو کریستیانۆ دەیەوێت یاری بۆ یانەیەک بکات کە رکابەرێکی بەهێزی نازناوەکان بێت.
دوو ساڵ بەر لە ئێستا و لەم رۆژەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕەوە کرد.
لە 83 یاریی لەگەڵ یانە سعودییەکە 74 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.