عێراقکوردستان

هەولێر شۆککرا و نەورۆز و پێشمەرگەش لە دەرەوەی یاریگای خۆیان سەرکەوتن

موسڵ بە چوار یاریزانی کورد لە هەولێری بردەوە

Yariga App

یاریگا –

له یارییەکانی قۆناخی دووەمی جامی عێراق، هەولێر ماڵئاوایی کرد و پێشمەرگەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی مێژووی نووسیەوە.

لە یاریگای ئاکرێ هەولێر و موسڵ لە قۆناخی دووەمی جامی عێراق رووبەرووی یەکتر بوونەوە و هەولێر تووشی ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراو هات،  دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بەبێ گۆڵ، موسڵ بە ئەنجامی 5 _ 4 بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بە دەستهێنا و گەیشتە قۆناخی 16ـەی پاڵەوانیەتیەکە، سامر محەمەد و سەردار عارف و ئەمیر ئیسماعیل و سۆران عەزیز چوار یاریزانی کوردن لە ریزی موسڵ یاریی دەکەن.

پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی و تایبەت لە یاریگای نێودەوڵەتی کەربەلا سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد، پێشمەرگە بەرامبەر کەربەلا یاریی کرد و دوای یەکسان بوونی هەر دوو یانە بەبێ گۆڵ، پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی 4 _ 3 بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بە دەستهێنا و گەیشتە قۆناخی 16ـەی پاڵەوانێتیەکە کە دواتر تیروپشکی بۆ ئەنجامدەدەرێت.

لە بەسڕە یانەی نەورۆز رووبەرووی نەفتی بەسڕە بوویەوە، سوور پۆشەکانی سلێمانی بە تاکە گۆڵی تەقی فەلاح سەرکەوتنیان بە دەستهێنا و گەیشتە قۆناخی 16ـەی جامی عێراق، ئەم سەرکەوتنە یەکەم سەرکەوتن بوو لە سەر دەستی راهێنەری تازەی تیپەکە قەحتان جەسیر.

بابەتی زیاتر

Back to top button