یاریگا –
جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی كردنی لویس دیازی كۆڵۆمبی و یاریزانی لیڤه‌رپوول به بارسێڵۆنا له مێدیاكان باس ده‌كرێت .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتالۆنی رایگه‌یاندووه، ناوی دیاز جارێکی دیکە په‌یوه‌ست كراوه به بارسێلۆنا ، ئەمەش به‌هۆی شکستی دانوستانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤه‌رپوول كه تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
گرێبەستی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ رێدز لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام بارسێڵۆنا یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات و چه‌ند جارێكیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی داوه.
نرخی دیاز بە نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، کە یانە کەتەلۆنییەکە له‌وانه‌یه له‌م كاته نه‌توانێت ئه‌م بڕه پاره‌یه دابین بكات.
رۆژنامە کاتەلۆنییەکە بڵاویکردوته‌وه، هەفتەکانی داهاتوو بۆ یاریزانەكه‌ی پێشووی پۆرتۆ زۆر گرنگ دەبن، بەتایبەتی کە بیرۆکەی پۆشینی درێسی بارسێلۆنا یه‌كێكه له بژارده‌كانی یاریزانه‌كه، به‌ڵام لیڤه‌رپوول به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نابێت هه‌وڵده‌دات یاریزانه‌كه رازی بكات له ئانفێڵد بمێمنێته‌وه.
بارسێلۆنا تاکە یانە نییە کە ئارەزووی گواستنه‌وه‌ی دیاز دەکات، بەو پێیەی پاریس سان جێرمان و میلان و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه ده‌یانه‌وێت ئه‌م یاریزانه كۆلۆمبیه بگوازنه ریزه‌كانیان.