ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئاتلێتیكۆ مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی یارییەكانی ئەمڕۆی لالیگا و لە یاریی لووتكەی ئەم هەفتەیەدا بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویك میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات لە میانی یارییەكانی گەڕی هەژدەی لالیگا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

شەش یارییە لەسەر یەك بارسێلۆنا لەلایگا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.

بارسێلۆنا لە 18 یاریی رابردوودا 12 یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی یەكسان بووە و چوار یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆی دیێگۆ سیمیۆنی شەش یاریی لەسەر یەكە لە لالیگا براوە دەبێت.

لە 17 یاریی رابردوودا 11 یاریی براوە بووە و پێنج یاریی یەكسان بووە و یەك یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسا بە بێ لامین یامال، تێر شتیگن و مارك بێرناڵ رووبەرووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.

ئاتلێتیكۆش بە بێ ئانخێل كۆریا بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ

پێدری، كاسادۆ

رافینیا، فێرمین ، ئۆلمۆ

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

ئۆبلاك

یۆرێنتی، خێمینیز، لینگلێت ، گالان

دی پاوڵ، سیمیۆنی، باریۆس، لینۆ

گریزمان، ئالڤارێز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button