یاریگا –
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی توانی لە یاریگای خۆی 3-2 لە کریستاڵ پاڵاس بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری پێش کۆتایی جامی کاراباو.
گابرێل خیسۆس کە بە تۆمارکردنی هاتریک پیاوی یارییەکەبوو، گۆڵی دووەمی هەرایەکی زۆری نایەوە بەوەی وا دەردەکەوت لە ئۆفسایدێکی رووندا بووبێت. کەچی وەک یاریدەری سەرهێڵ نەیبینی، ڤاریش بوونی نەبو بۆ یەکلاکردنەوەی حاڵەتەکە. هەر ئەوەش بوو کاردانەوەی هاندەر و هەوارداران.
بەڵام میدیاکانی ئینگلتەرا، لەنێویاندا پێگەی ئی ئێس پی ئێن و دەیلی مەیڵ، هەرزوو روونکردنەوە و زانیارییان بڵاوکردەوە بەوەی تەکنەلۆژیای ڤار لە جامی کاراباو بەکارناهێنرێت تا یارییەکانی پێش کۆتایی.
شەوەکە بۆ گابرێل تایبەتمەندیەکی گەورەی هەبوو بەوەی توانی لەدوای 17ی مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردووەوە، جارێکیتر لە یاریگای ئیتیحاد گۆڵ تۆماربکات.
گۆڵەکانی خیسۆس: