جیهانگرنگترین

خەڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئەمشەوی زە بێست

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو جارێکیتر قەتەر چاوەکانی بەلای خۆیدا راکێشا کە تێیدا لە دەوحەی پایتەختی ئەو وڵاتە خەڵاتی the bestی تایبەت بە فیفا دابەشکرا.

براوەی خەڵاتەکان بەم جۆرەبوون:

خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵ، گۆڵەکەی گارناچۆ لە دژی ئیڤەرتن:

باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتان، ئالیسا نایهری ئەمریکی:

باشترین راهێنەری ئافرەتان، ئێما هایزی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئەمریکا:

باشترین خەڵاتی “مارتا” کە بە ناوی مارتای خانمە ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلەوە بۆ یەکەمین جار دابەشکرا، هەر خودی مارتا خەڵاتەکەی پێدرا:

خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەتانیش وەک چاوەڕواندەکرا، درا بە ئایتانا بۆنماتی ئیسپانی لە یانەی بارسێلۆنا:

تیاگۆ مایای بەڕازیلی لە یانەی ئینتەرناسیۆناڵی وڵاتەکەی بەهۆی هەڵوێست و خۆبەخشیەکانی لە میانی لافاوە گەورەکەی مانگی ئایار بۆ  بەهاناوەچوونی لێقەوماوان، خەڵاتی ڕۆحی وەرزشیی پێبەخشرا:

خەڵاتی باشترین هاندەریش درا بە گویڵێرمی گەندرا ماورا کە سەرباری نەخۆشیە سەختەکەی، هانی ڤاسکۆ داگامای یانەی دڵخوازی دەدا

باشتری گۆڵپارێزی پیاوانیش ئیملیانۆ مارتینێز بوو کە ئەوە لە ماوەی سێ ساڵدا دووەم جار بوو خەڵاتەکە بباتەوە:

باشترین راهێنەری جیهانیش، کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید بوو:

باشترین پێکهاتەی تۆپی پێش، بەم شێوەیە بوو:

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button