ئه‌وروپاگرنگترین

لووکمان خۆی پێشکەشی دوو یانەی گەورە کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئادێمۆلا لووکمان، کە دوێنێ وەک باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا دەستنیشانکرا، مەیلی لە گەڕانەوە بۆ خولی پێشووتری هەیە و خۆی پێشکەشی دوو یانە کردووە.

ئەستێرە نەیجیریەکەی ئێستای یانەی ئاتڵانتا کە بە یەکێک لە یاریزانە ئاستبەرزەکانی جیهان دادەنرێت، دەستپێکی کاروانی پیشەگەرێتی لە ساڵی 2015 لە یانەی چارڵتنی ئینگلیزی بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Anfield Watch کە سەرچاوەکانی دیکەش بایەخیان پێداوە، یاریزانە 27 ساڵانەکە لە رێگەی نوێنەرەکانیەوە بە یانەی لیڤەرپوولی راگەیاندووە مەیلی گەڕانەوەی هەیە بۆ پرێمەرلیگ و یاریکردنی بۆ رێدز و دەتوانن هاوینی داهاتوو لێی بچنەپیشەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زانیوە کە لیڤەر تاکە یانە نییە لووکمان خۆی پێشکەشکردبێتن، بەڵکوو مانچێستەر سیتی هەڵگری نازناوی خولی ئینگلیزیشی لە هەمان نیاز ئاگەدارکردووەتەوە بۆ بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە.

باشترین یاریزانەکەی ئەفریقا ئەزموونێکی زۆری لە کەشوهەوای تۆپی پێی ئینگلیزی هەیە کاتێک دوای چارڵتن پەیوەندی بە ئیڤەرتنەوە کرد لە وەرزی 2017 و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یانە هاوشارییەکەی لیڤەرپوول بەردەوامی هەبوو. لە 48 یاریدا 4 گۆڵی بۆ تۆمارکردن. ناوبراو لە 2020-2021 بە خواستن بۆ فوڵهام و، دواتریش لە 2021-2022 هەر بە خواستن یاریی بۆ لێیستەر سیتی کرد پێش ئەوەی رووبکاتە یانە ئیتاڵیەکە.

هێشتا دیار نییە کام لەو دوو بژاردانە وێستگەی داهاتووی ئادێمۆلا دەبن. لیڤەرپوول بە هەبوونی بژاردەکانی پێشەوە محەمەد سەڵاح، کۆدی خاکپۆ، دیۆگۆ جۆتا، داروین نونێز و لویس دیاز توانیویەتی لەژێر راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆتدا ئەنجامی ناوازە تۆماربکەن. هەر بۆیە رەنگە لووکمان بە ئاسانی نەتوانێ پێگەی سەرەکیبوون دەستبخات.

بابەتی زیاتر

Back to top button