کوردستان

ئامار و داتای گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان، تەنها پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن کارتی رەنگا و رەنگیان وەرنەگرتووە.

بە بەڕێوە چوونی حەفت یاریی لە خولی نایابی کوردستان 14 گۆڵ تۆمار کراوە، گێمی یەکەم چوار گۆڵ کراوە و لە گێمی دووەمی یارییەکان 10 گۆڵ تۆمار کراوە، گەورەترین سەرکەوتنی ئەم گەڕە هەولێر بەرامبەر دەربەندیخان بە دەستیهێنا کە بە ئەنجامی 2 _ 0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی یارییەکەی لێ بردەوە.

خێراترین گۆڵی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان هەستیار دڵشاد یاریزانی رزگاری لە خولەکی سێ بەرامبەر پیشەسازی تۆماریکرد، 22 کارتی زەرد بەکار هاتووە و هیچ کارتێکی سوور بەرز نەکراوەتەوە،  تەنیا دوو یانە کارتی رەنگا و رەنگیان وەرنەگرتووە ئەویش پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن بوون.

هەر یەک لە گۆڵپارێزان رەوەند عەجیل لە هەولێر و عەباس یابڕ لە ئاکرێ و سەرتیپ حەبیب لە پێشمەرگەی هەولێر و هەڤاڵ بەهادین لە سیروانی نوێ کلین شیتیان تۆمار کرد و گۆڵەکانیان بە خاوێنی هێشتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button