دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی کیلیان ئێمباپێ
یاریگا –
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید بووە میوانی ئاتاڵانتا و 3-2 یارییەکەی بردەوە.
لە خولەکی 10 کیلیان ئێمباپێ گۆڵی یەکەمی ریال مەدریدی کرد، لە خولەکەکانی 56 و 59، ڤینیسیۆس جونیۆ ر جود بێڵینگهام دوو گۆڵەکەی دیکەی مێرێنگییان کرد.
ئێمباپێ بەرامبەر یانە ئیتاڵییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام خۆشییەکانی زۆری نەخایاند و لە خولەکی 36 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و ترسی خستە دڵی مەدریدییەکان.
بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە دوای یارییەکە رایگەیاند؛ پێکانەکەی ئێمباپێ قورس نییە، بەهۆی زۆر یاریکردن ماندوو بووە، پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و ئەوکات زانیاری تەواو دەزانین.
هاوکات تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەکەش دووپاتیکردەوە، کە پێکانەکەی ئێمباپێ قورس نییە، هەستی بە ئازاری ماسولکە کردووە، رەنگە تەنیا بۆ یەک یاریی داهاتوو لە تواناکانی بێبەش ببن و دواتر دەگەڕێتەوە.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە بە درێسی ریال مەدرید لە 22 یاریی بەشداریی 14 گۆڵی کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی دروستکردووە.