یاریگا –
ئانچێلۆتی راهێنەری ڕیال مەدرید پێش یارییان بەرامبەر ئاتاڵانتا باسی دۆخی تیپه‌كه‌ی كرد.
راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه گوتی، یارییەکە زۆر زەحمەتە، ئاتالانتا ئاستێکی زۆر باشی هەیە، گروتینیان هەیە، ئێمەش دەرفەتمان هەیە خاڵ به‌ده‌ست بهێنین و سوود لەو یارییانه‌ی ماوە وەربگرین.
💬 Ancelotti: “El nivel de preocupación es medio. No ha bajado después de la victoria de Girona”https://t.co/1JLAmXHDeI
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 9, 2024
راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه باسی ڤینیسۆس كرد و گوتی،
ڤینیسیۆس باشە، ئەو هەستانەی ئەمڕۆ هه‌یبوو، زۆر باش بوو، بێڵینگهامیش باشە و بەشداریکردنی ئه‌و زۆر گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، جارێکی دیکە گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش بۆ ئەو و بۆ ئێمەش زۆر گرنگە.
له‌باره‌ی پەیوەندی لەگەڵ گاسپێرینی ئانچێلۆتی گوتی،
هاوڕێیەتیم لەگەڵ گاسپێرینی باشه، کاتێک لە یۆڤێنتۆس بووم په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌بوو، ئەو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی کارێکی خەیاڵی دەکات، توانای خۆگونجاندنی هەیە، کارەکانی سەرنجڕاکێشن.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید باسی ئاستی ئاتالانتای كرد و رایگه‌یاند،
ئاتالانتا هەمیشە لە خولی ئیتاڵیا ڕکابەری کردووە و کارێکی ناوازەی کردووە، ساڵانە یاریزانی نوێ له‌م تیپه پێده‌گه‌ن لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکە بەردەوامە له‌و ئاسته‌ی نیشانی ده‌دات ئاستی تیپه‌كه به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی،
له یارییه‌كه لە سێ خاڵ زیاتر هیچی تر له خه‌یاڵم نیه، گەیشتن بە هەشت تیپی یەکەم قورس دەبێت و دەبێت قۆناخی پلەی ئۆف بكه‌ین، بۆ من گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا هەمیشە تایبەتە، چونکە هەست بە 100% ئیتاڵی دەکەم.
🗣️ Carlo Ancelotti: “No me importa si a la gente no le gusta ver a Fede extremo, así hemos ganado dos Champions.”
Más alto imposible 👏🏻👏🏻👏🏻 pic.twitter.com/9JrJdO8bmB
— REAL MADRID FANS 🤍 (@AdriRM33) December 9, 2024
ئانچێلۆتی باسی ئێنردیك و گوله‌ری كرد و گوتی،
ئێندریک و گولەر لێرە دەمێننەوە، له‌وانه‌یه پێوویستیان بە خولەكی زیاتر بێت، بەڵام من هیچ جیاوازییەك ناكەم، تەنیا دەمەوێت لە هەموو یارییەكدا باشترینەكان بەشداری پێبكەم، ئەگەر تەمەنیان 18 ساڵ بێت یاخود 40، به‌ڵام ئەوان گەنجن و ده‌بێت ئارام بگرن زۆر شت فێر بن.
له كۆتاییدا گوتی،
من بە تەواوی متمانەم بە تیپەکەم هەیە، لەم دواییانەدا شتەکان باشتر بوون و زۆر باشتر دەبن، ئەم یارییە بە یەکێک لە قورسترین یارییەکانی ئه‌م وه‌رزه ده‌زانین، ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان یانەکە و راهێنەر زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتن و ئەگەر سەرکەوتوو بیت ئەوە لەبەر ئەوەیە ئەم پەیوەندییە باشە.