ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک بۆ چەند یارییەک دووردەخرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یاری رۆژی شەممەی رابردوویان بەرامبەر ریاڵ بێتیس لە خولی ئیسپانی، هانزی فلیک یەکەمین کارتی سووری لە کاروانی راهێنەرایەتی خۆیدا وەرگرت.

بەگوێرەی راپۆرتە ناوبژیوانییەکان، دوای ئەوەی لە خولەکی 68 لێدانی سزا لە دژی یانەکەی گیرا، لەناوچەی تەکنیکی تایبەت بە راهێنەران هاواری کردووە و دەنگی بەرزکردووەتەوە.

ئەگەرچی بارسێلۆنا هەرزوو تانەی لە بڕیاری راگیرانی دا، بەڵام وادیارە سزادانی راهێنەرە ئەڵمانیەکە کە دوورخستنەوەیەتی لەسەر هێڵی یاریگا بۆ پێدانی رێنماییە تەکنینکیەکان، لە دوو یاریی چاوەڕوانکراوەوە زیاتر دەبێت بۆ 6 یاریی، ئەوەش بەگوێرەی زانیارییەکانی جێرارد رۆمێرۆی رۆژنامەنووسی ئیسپانی.

لە باری راگرتنی هانزی فلیک بۆ تەنها دوو یاریی و قورستر نەکردنی سزاکەی، ئەوا ناوبراو لە یارییەکانی داهاتوویان بەرامبەر لیگانێس و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دوورەوە تەماشای تیمەکەی دەکات.

بارسێلۆنا دوای هەفتەی 17ی لالیگا، توانیویانە 38 خاڵ کۆبکەنەوە و پێشەنگی وەربگرن بە جیاوازیی تەنها 2 خاڵ لە ریاڵ مەدرید. بەڵام رکابەرە مێژووییەکەیان یارییەک کەمتری ئەنجام داوە.
 

بابەتی زیاتر

Back to top button