یاریگا –
تیروپشکی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا و ئەرکی ریال مەدرید و بارسێلۆنا ئاسان دەبێت.
◉ ریال مەدرید رووبەڕووی دێپۆرتیڤا مینێرا دەبێتەوە، یارییەکە لە یاریگای مینێرا دەبێت.
◉ بارسێلۆنا رووبەڕووی بارباسترۆ دەبێتەوە، یارییەکە لە یاریگای بارباسترۆ دەبێت.
یارییەکانی قۆناخی 32 لە 4 و 5ـی کانوونی دووەم/ یەنایرـی 2025 بەڕێوەدەچێت، قۆناخی شازدەش لە 15ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.
یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی لە 5ـی شوبات/ فەبرایەر بەڕێوەدەچێت. یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی لە 26ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت و یاریی گەڕانەوەش لە 2ـی نیسان/ ئەپریل بەڕێوەدەچێت. یاریی کۆتایی جامەکەش لە 26ـی نیسان بەڕێوەدەچێت.