بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ دهۆک لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە چوار یاریزان دەگوازێتەوە ریزەکانی

دەستبەرداری سێ یاریزانی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە ئێستاوە بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەستی بە هەوڵ و پلانەکانی کردووە، بەنیازە سێ بۆ چوار یاریزانی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی و دەستبەرداری سێ یاریزانیشی بێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دهۆک بەنیازە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان سێ بۆ چوار یاریزانی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی، بۆ ئەوەی باشتر خۆی بۆ یارییەکانی داهاتووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو ئامادە بکات.

دوای ئەوەی پیتەر گۆرگیس وڵاتینامەی عێراقی وەرگرت، لەمەودوا ئەو یاریزانە بە خۆماڵی هەژمار دەکرێت و دهۆک دەتوانێت یاریزانێکی دیکەی پیشەگەر بۆ یانەکەی بگوازێتەوە، چونکە ئێستا گۆرگیس بە یاریزانێکی عێراقی هەژمار دەکرێت.

یاریگا زانیویەتی، دهۆک تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ چارەنووسی چەند یاریزانێکی یەکلا دەکاتەوە کە مەسعود مەڕاڵ راهێنەری یانەکە تاوەکو ئێستا بەگوێرەی پێویست سوودی لێوەرنەگرتوون، هەڵۆیەکانی چیا دەیانەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە دەستبەرداری سێ یاریزان بن، پێشبینی دەکرێت نەجم شوان و ئەمیر کینانی و کۆمسۆن ئەو سێ یاریزانە بن بۆ ئەوەی سەری ساڵی نوێ دهۆک بەجێبهێڵن، کە هاوینی رابردوو پەیوەندییان بە ریزەکانی دهۆک کرد.

دهۆک لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 7 یاری 8 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی حەڤدەمی خولەکە دێت، لە جامی یانەکانی کەنداویش بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت و نزیکە بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button