کوردستان

دوو یاریزانی شێروانە ریزەکانی یانەکەیان بەجێهێشتووە

هۆکاری هەڵاتنی دوو یاریزانە پیشەگەرەکەی شێروانە بزانە

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەیان بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر، دوو یاریزانە پیشەگەرە ئێرانیەکەی شێروانە ریزەکانی یانەکەیان بەجێهێشت.

هێمن عەلی گۆڵپارێز و ئاسۆ تەیمووری هێرشبەری شێروانە بەبێ ئاگاداری دەستەی کارگێڕی و راهێنەران ریزی تیپەکەیان جێهێشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە شێروانە رۆژی سێ شەممە(10ـی دیسێمبەری 2024) لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی لە یاریگای خۆی رووبەرووی پێشمەرگەی هەولێر دەبێتەوە.

دەربارەی رۆشتنی ئەم دوو یاریزانە پیشەگەرە تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی کە بە هۆی پێنەدانی دەرفەتی زیاتری یارییکردن بە ئاسۆ تەیموری هێرشبەر لە لایەن راهێنەری شێروانەوە، ئاسۆ بریاریداوە بێ ئاگاداری ریزی تیپەکە جێبهێڵێت و لەگەڵ گۆڵپارێزی تیپەکە هێمن عەلی کە هاوڕێی نزیکی یەکترن بگەڕێنەوە ئێران.

شێروانە ئەم وەرزە تا ئێستا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە کۆی شەش یاریی پێنج سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی هەیە و بە 16 خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button