یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهینه‌ری ریال مه‌درید دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر جیرۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەرکەوت باسی یاریزانه‌كان و ئاستی تیپه‌كه‌ی كرد.
ئانچێلۆتی دوای یارییه‌كه گوتی،
یارییه‌كی باشمان كرد، ئه‌ركمان قورس بوو، بردنه‌وه‌كه زۆر گرنگ بوو، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رده‌وامبین.
راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی بێڵینگهام گوتی،
جود بێلینگهام سەرەڕای هەستکردن بە ماندوێتی، باشە، بەشداری یاریی داهاتوومان به‌رامبه‌ر ئاتالانتادا ده‌كات، هەروەها فێرلاند مێندیی لە یارییەکەn ئاتڵانتا بەهۆی ئەوەی پێكانی ماسوڵهكهی ئاماده نابێت.
له‌باره‌ی ئاستی ئاردا گوله‌ر و برایم دیاز رایگه‌یاند،
ئاردا کەمێک کێشەی هەبوو بۆ ئەوەی بچێتە نێو كه‌شی یارییەکه، لە گێمی دووەمدا گۆڵێکی خەیاڵی كرد، کاری زۆری کرد، زۆر رای‌کرد، گۆڵەکە تۆزێک فشاری لەسەر كه‌مكرده‌وه، ئەو یاریزانێکی لاوه، فشارێکی زۆری لەسه‌ر هه‌بوو، ئه‌م گۆڵه‌ش بۆ ئه‌و زۆر باش بوو، ئێمباپێش گۆڵی کرد،دەبێت ئاگاداری ئه‌م شێوازهبین و وردە وردە دەگەڕێینەوە سەر رێڕەوی خۆمان.
له‌باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی ئاسێنسیۆ ئانچێلۆتی گوتی،
راول دوای یارییەکەی بلباو کەمێک کێشەی هەبوو، تەنها کێشەی ماندوێتیه، ئەو دەریخست یاریزانێكی دڵی به‌رگری زۆر باشە و زۆر متمانەپێکراوە.
له كۆتاییدا كارلۆ گوتی،
ده‌گه‌رێینه‌وه چامپیونزلیگ، ئێمه دوایین یاریی دۆراوین، به‌ڵام دڵنیام ده‌گه‌ینه قۆناخی داهاتوو تیپه‌كه‌م زۆر باشه‌و متمانه‌م به یاریزانه‌كان هه‌یه له‌و یارییانه‌ی ماومانه باشترین ئاستی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.