ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V خێتافی ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ریال مەدرید بۆ نزیك بوونەوە لە پێشەنگی ریزبەندی میوانداری خێتافی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری خێتافی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی لالیگا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە دوای شكستە سەختەكەی بەرامبەر لیڤەرپوول ئامانجی ئەوەیە لە رێگەی خێتافیەوە بگەڕێتەوە سەر رێچكەی بردنەوەكان.

یانە شاهانەكە دوای شكستە یەك لە دوای یەكەكانی بارسێلۆنا لە لالیگا ئامانجی بردنەوەی دوو یاریی داهاتووە و گەڕانەوە بۆ پێشەنگی ریزبەندی.

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا 13 یاریی كردووە لە 9 یاریی براوە بووە و سێ یاریش یەكسان بووە و لە یەك یارییدا تووشی شكست هاتووە.

بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا خێتافی لە كۆی 14 یاری لە دوو یارییدا براوە بووە و حەوت یارییش یەكسان بووە و لە پێنج یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی 17 دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكان دەناڵێنێت و بۆ رووبەرووبوونەوەی خێتافی لە تواناكانی هەریەک لە ڤینیسیۆس جونیۆر، ئیدێر میلیتاو، ئۆرێلیەن چوامینی، دانی كارڤاخال، ئیدواردۆ كاماڤینگا و دەیڤد ئالابا بێ بەش دەبێت.

بەڵام لە بەرامبەردا تواناكانی رۆدریگۆ و لوكاس ڤازكێزی بۆ گەڕاوەتەوە.

خێتافی بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی داكۆنام دیێنێ و یڵدرم بێ بەش دەبێت و بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی كارلێس ئالێنا و بۆرخا مایۆرال بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤازكێز، ئەسینسێۆ، رودیگەر، گارسیا

سێبایۆس، ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام

ئێمباپێ، ئێندریك، براهیم دیاز

پێکهاتەی پێشبینیكراوی خێتافی

سۆریا

ئیگلاسیاس، دوارتی، ئالدێرتی، ریكۆ

نیۆم، مێلا، ئارامباری، ئوچی، پێرێز

رۆدریگێز

بابەتی زیاتر

Back to top button