یاریگا –
ریال مەدرید بە شێوازێکی جیاواز هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵاتی زەبێست دەکات و ڤینیسیۆس جونیۆریش بڕوای تەواوی هەیە خەڵاتەکە دەباتەوە.
رۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە ریال مەدرید بە شێوازێکی جیاواز لە باڵۆن دۆر سەیری خەڵاتی زەبێست دەکەن، بڕوایان وایە شێوازی دەنگدان لە زەبێست زۆر لە باڵۆن دۆر دیموکراسیترە پێچەوانەی باڵۆن دۆر کە تەنیا رۆژنامەنووسان مانفی دەنگدانیان هەیە، لە خەڵاتی زەبێست کاپتن و راهێنەر و هاندەرانیش دەتوانن دەنگ بدەن.
رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری ریال مەدرید بڕویا تەواوی هەیە خەڵاتی زەبێستی 2024 دەباتەوە کە یەکێکە لەو 10 بەربژێرەی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەستنیشانکراون.
ڤینیسیۆس جونیۆر نزیکبوو خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، بەڵام لە دوایین کاتژمێرەکان هەموو شتێک ئاوەژوو بووەوە و خەڵاتەکە بە رۆدری درا، یانەی ریال مەدریدیش بایکۆتی رێوڕەسمەکەی کرد و هیچ کەسێک لە یانە مەدریدییەکە لەو رێوڕەسمە ئامادە نەبوون کە لە پاریس بەڕێوەچوو.
لەکۆی 10 یاریزانە بەربژێرەکە هەریەکە لە جود بێڵینگهام، ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئێمباپێ، فێدریکۆ ڤالڤیردی، دانی کارڤاخال و تۆنی کرووس بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی پیاوان بەربژێرن، کارلۆ ئەنچیلۆتیش بۆ خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵ بەربژێرە.