یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی پەیامێک بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یانەكە دەنێرێت.
سبەی 29 مانگ ساڵیادی دامەزراندنی بارسێلۆنایە و 125 ساڵ پێش ئێستا یانەكە دامەزرا.
لیۆنێل مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 دوای بەسەرچوونی گرێبەستەكەی ریزەكانی بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.
🔵🔴 Leo Messi felicita al @FCBarcelona por sus 125 años
🤩 “Es un orgullo ser hincha del Barcelona. Es un club especial, diferente”
😢 “Extraño mucho el club, la ciudad, la gente, el cariño…”
📻 #PartidazoCOPEpic.twitter.com/AoGKZ5nmhP
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) November 28, 2024
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رادیۆی cope لیۆ گوتی:
پیرۆزبایی 125 ساڵەی دامەزراندنی بارسێلۆنا دەكەم، شانازییەكی گەورەیە كە بەشێكم لەو یانەیە و هاندەری ئەو یانەیەم، سوپاسی خوا دەكەم كە منی بردە بارسێلۆنا و تەواوی ژیانم لەو یانەیەدا بەسەربرد.
بیری یانەكە، شارەكە و خۆشەویستی خەڵكەكەی دەكەم، وەک هەمیشە هیوادارم بەردەوام بن لە سەركەوتن و ئەو یانە گەورەتر و گەورەتر ببێت.
بارسێلۆنا یانەیەكی تایبەتە، جیاوازە لە یانەكانی دیكە بیری هەموو شتێكی دەكەم.
لیۆ لەگەڵ بارسا بەشداری لە 778 یاریی كردووە، 672 گۆڵی كردووە و 303 گۆڵیشی درووستكردووە.