فلیک شوێنگرەوەی کاسادۆی لە پێکهاتەی تیمەکەی دەستنیشان دەکات
یاریگا –
ئامادەنەبوونی کاسادۆ بەهۆی کارتی سوور، دەرفەتێک دەدات بە گاڤی تاوەکوو دوای ساڵێک لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست یاریی بکاتەوە.
بارسێلۆنا رۆژی شەممە لە یاریگای خۆی لە گەڕی 15 لالیگا، بە بێ ئامادەبوونی مارک کاسادۆ دەبێت رووبەڕووی لاسپاڵماس ببێتەوە. کاسادۆ کە لە دوایین یاریی لە یاریگای ئۆپیدۆس بەهۆی وەرگرتنی دوو کارتی زەردەوە کرایە دەروەی یاریگا لەم یارییە بێبەش دەبێت.
ئەم ئەستێرە لاوە کە چەند مانگێک لەمەوبەر نەناسرابوو، بووەتە پارچەیەکی سەرەکی لە پلانی تاکتیکی هانسی فلیکی ئەڵمانی. بۆیە پڕکردنەوەی جێگەی ئەو تۆزێک قورس دەبێت. لە سەرەتادا پێدەچێت گاڤی کاندیدی سەرەکی بێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستە. گاڤی کە دوای ئەوەی ساڵێک دابڕان لە یاریگاکان بە هۆی پێکانەوە وردە وردە خولەکی زیاتری بەدەستهێناوە و تەنیا لە یاریی بەرامبەر برێست خولەکی کەمتر یاریکردووە، تاوەکوو بۆ یاریی رۆژی شەممە ئامادە بێت.
پێدریش کە رۆژی سێشەممە ئاستێکی باشی شانبەشانی کاسادۆ پێشکەش کرد، وەک یاریزانێکی هێرشبەری ناوەڕاست لە پۆستی خۆیدا دەمێنێتەوە، بەڵام فلیک پێویستی بە بەرگریکاری ناوەڕاستە بۆ شوێنی کاسادۆ. لە لایەکیترەوە فرانکی دی یۆنگ هەیە، بەڵام ئەستێرە هۆڵەندییەکە هێشتا نەیتوانیوە ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات و لەلایەن هەوادارەکانییەوە هوتاف لە دژی گووتراوەتەوە.
هەروەها ئیریک گارسیا کە لە سەرەتای وەرزدا لەم پۆستەدا یاری دەکرد، دوای مانگێک لە دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە لە ماسولکەکانیدا رەنگە بۆ ئەم یارییە بتوانێت بگەڕێتەوە. بەڵام پێدەچێت گاڤی چانسی زیاتری هەبێت تاوەکوو لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت و جێگەی کاسادۆ بگرێتەوە.