راهێنه‌ری فاینۆرد: دوای یهكسانبوونمان له‌گه‌ڵ مان سیتی سڵۆت شانازیمان پێوه ده‌كات
یاریگا –
برایان بریسک راهێنەری فاینۆردی هۆله‌ندی باسی یه‌كسانبوونی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی كرد و ده‌ڵێت، خالێكی به‌نرخمان به‌ده‌ستهێنا.
له گه‌ری پێنجه‌می چامپیۆنزلیگ هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و فاینۆرد رووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون كۆتایی هات.
برایان بریسک دوای یارییه‌كه گوتی،
یارییەکە باوەڕپێنەکراو بوو بەرامبەر بە تیپێک یارییمان كرد باشترینی جیهانە، یارییه‌كی قورس بوو.
🗣️🔥 Brian Priske reageert op de bizarre wedstrijd die hij met Feyenoord speelde tegen Manchester City! ‘Een ongelofelijk resultaat!’ 💪
Hoe zou jij Manchester City – Feyenoord in één woord omschrijven? 🤔#Feyenoord #ManchesterCity #ChampionsLeague pic.twitter.com/aR3GGY2i4Q
— VoetbalPrimeur (@VoetbalPrimeur) November 27, 2024
ئاماژەی بەوەشکرد،
سەرەڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان به 3 گۆڵ پێشكه‌وتن، به‌ڵام له کۆتاییدا سەرکەوتوو بووین لە سود وەرگرتن له دۆخی مانچێسته‌ر سیتی، هەوڵێکی نایابمان دا توانیمان ئه‌نجامه‌كه راست بكه‌ینه‌وه.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،
کاتێک ئه‌نجامه‌كه 3-1 بوو، هەستم کرد یاریزانەکانم ئامادەن بۆ ئەوه‌ی فشاری زیاتر دروست بكه‌ن، دواتر کە بوو بە 3-2، هەستم کرد ئەمشەو شتێک روودەدات كه باوه‌ڕپێنه‌كراوه، توانیمان ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌ینه و خاڵێكی به نرخمان به ده‌ستهێنا.
سەبارەت بە ئارنێ سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول کە پێش ئەوەی بچێته ئانفێڵد راهێنه‌ری فاینۆرد بوو گوتی،
دڵنیام سڵۆت شانازیمان پێوه ده‌كات، بە دڵنیاییەوە کارێکمان کردووە دەتوانێت یارمەتی ئەویش بدات.
“I’m sure he’s proud!”
Brian Priske has generous words for Liverpool boss Arne Slot after masterminding a comeback against Man City 🗣️#UCLonPrime pic.twitter.com/8nlOzR3nzv
— Amazon Prime Video Sport (@primevideosport) November 26, 2024
له كۆتاییدا گوتی،
سڵۆت لە سێ ساڵی رابردوودا کاریگەری زۆری لەسەر یانەکەمان هەبووە و بە دڵنیاییەوە سەرەتایەکی باشی پێبەخشیم لەگەڵ تیپێکی باش، دڵخۆشم کە له‌وانه‌یه بتوانین یارمەتی بدەین.