
یاریگا –
عادل تەعرابت هێرشبەری پێشووی ئەیسی میلان و تۆتێنهام بۆ یارییەکەی دهۆک لە جامی یانەکانی کەنداو ئامادە نییە و بانگهێشتی یارییەکە نەکراوە.
عادل تاعرابت (35 ساڵان) هێرشبەری مەغریبی پێشووی کوینز پارک رینجەرز و تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی بۆ یارییەکەی دهۆک کە وابڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 20:00 لە یاریگای دهۆک بکرێت، لەلایەن ئەلفرێد شرۆدەر راهێنەری هۆڵەندی یانەی نەسڕەوە بانگهێشت نەکراوە.
تاعرابت کە لە یاریی رابردووی یانەکەی لە خولی ئیماراتی بەرامبەر شاریقە بێبەش بوو، بۆ یارییەکەی دهۆک بانگهێشت نەکراوە و یەکێک نییە لەو 24 یاریزانەی لەلایەن راهێنەری نەسڕ دەستنیشانکراون، بەڵام مانۆلۆ گابیادینی هێرشبەری ئیتاڵی پێشووی ساوسامتنی ئینگلیزی و سامپدۆریای ئیتاڵی بانگهێشتی یارییەکە کراوە و لەم یارییە سەرکردایەتی یانە ئیماراتییەکە دەکات.
قائمة العميد المتوجهة اليوم إلى العراق لمواجهة فريق دهوك
pic.twitter.com/F3FkEF8HJm
— AL NASR SC (@ALNasrSC) November 24, 2024
ئەلفرێد شرۆدەر راهێنەری نەسڕ دوێنێ دووشەممە لە یاریگای دهۆک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە لەبارەی بانگهێشت نەکرانی تاعرابت گوتی :’تاعرابت تەندروستی تێکچووە و تەندروستی باش نییە، بۆیە لەم یارییە بانگهێشت نەکراوە.
تصريحات مدربنا ألفريد شرودر قبل مباراة دهوك في بطولة دوري أبطال الخليج للأندية
Our coach Alfred Schreuder’s statements before Duhok match in The Gulf Club Champions League pic.twitter.com/hQDF6Apn2j— AL NASR SC (@ALNasrSC) November 25, 2024
تاعرابت گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانەی نەسڕە، لە خولی ئیماراتی 5 گۆڵی کردووە و لە جامی کەنداویش دوو گۆڵی کردووە و بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ خاوەنی زۆرترین گۆڵە لەسەر ئاستی یاریزانەکانی یانەکە.
تاعرابت کە درێیس یانەکانی فولهام و جێنەوا و بێنفیکا و لانسی پۆشیوە، 16 یاری بە درێسی ئەیسی میلان کردووە و 4 گۆڵ و 2 ئەسیستی بۆ رۆسۆنێری کردووە.
جگە لە تاعرابت، هەریەکە لە سەمیر میمیشیڤیچ یاریزانی بۆسنی و موسا ندای یاریزانی سێنیگاڵی بۆ یارییەکەی دهۆک بانگهێشت نەکراون و ئامادەی یارییەکەی ئەمشەو نابن.