عێراقگرنگترین

تەواو؛ پیتەر گورگیس بۆ جامی کەنداو بانگهێشتی عێراق دەکرێت

هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە

Yariga App

یاریگا –

رێکارە یاساییەکان بۆ بانگهێشتکردنی پیتەر گورگیس بۆ هەڵبژاردەی عێراق تەواو بوون، کاساس دەتوانێت بۆ جامی کەنداوی 26 بانگهێشتی ئەو ناوەڕاستکارەی دهۆک بکات.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوستڕالیا و سوید بە نووسراوی فەرمی دووپاتیانکردووەتەوە پیتەر گورگیس هیچ یارییەکی بۆ هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی وڵاتەکەیان نەکردووە، بەمەش پیتەر گورگیس دەتوانێت یەکسەر درێسی عێراق بپۆشێت و بانگهیشتی هەڵبژاردەکە بکرێت.

پیتەر گورگیس ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی برایتنی ئینگلیزی و ئێستای یانەی دهۆک ماوەیەکی زۆرە خیسوس کاساس چاودێری دەکات و پێی سەرسامە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بۆ جامی کەنداوی 26 بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بکرێت، کە ئەو پاڵەوانێتییە بەشێک نییە لە خشتەی یاریی و پاڵەوانێتییەکانی فیفا.

رۆژی 21ـی مانگی داهاتوو جامی کەنداو لە کوێت دەستپێدەکات و عێراق لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی سعوودیە و بەحرەین و یەمەن یاریی دەکات.

گۆرگیس (4ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2000 لە ئوستڕاڵیا لەدایکبووە و لە هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵانی سوید چوار یاریی و گۆڵێکی کردووە، پێشتر لە ریزی یانەکانی دیگێرفۆرس و مالمۆی سویدی و برایتنی ئینگلیزی یاریی کردووە، لە بۆرسەی یاریزانان ئێستا نرخەکەی 225 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button